نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر فەرمانی مەسروور بارانی..لە هەرشارێکی کوردستان بانزینخانیەک تایبەت کرا بە پاس

لەسەر فەرمانی مەسروور بارانی..لە هەرشارێکی کوردستان بانزینخانیەک تایبەت کرا بە پاس

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕیاری دا له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌نزینخانه‌ی تایبه‌ت بۆ پاسه‌كانی هێڵی گشتی دیاری بكرێت و به‌نزینیان پێ بدات.

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی 100 مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
  • دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ.
  • سلێمانی: بەنزینخانەی گرووپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *