زه‌یتی زه‌یتون : کۆمه‌ڵێک زانیاری گرنگ
هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی باو له کاتی به‌کارهێنانی
زه‌یتی زه‌یتوون یه‌کێکه له باشترین جۆره‌کانی زه‌یتی خواردن و گه‌لێک سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه له کاتی به‌کارهێنانی دا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی یان که‌م کردنه‌وه‌ی سووده‌کانی ۰
– گرنگترین هه‌ڵه‌ی باوه‌کان کاتی به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون :
۱ــــ هه‌ڵگرتنی له بوتڵی پلاستیکی ڕوون یان سه‌ر دانه‌خراو :
ــــ تیشکی خۆر یان ئۆکسجین زیان ده‌گه‌ێنن به زه‌یتی زه‌یتوون و سووده‌کانی ناهێڵێت ؛ بۆیه پێویسته له ناو ده‌به‌ی ڕه‌نگ تۆخ و ناشه‌فاف هه‌ڵ بگیرێت و سه‌ره‌که‌ی به ته‌اوی قه‌پات بکرێت و تیشکی خۆر لێی نه‌دات ۰
۲ ــــ هه‌ڵگرتنی له شوێنی گه‌رم :
ــــ پێویسته له شوێنێکی سارد و تاریک هه‌ڵ بگیرێت چونکه گه‌رما ده‌بێته هۆی له ناوبردنی پۆلیڤینۆڵ که مادده‌ی دژه‌ئۆکسانه ؛ هه‌روه‌ها ده‌بێت هۆی نه‌مانی تام و چێژی زه‌یته‌که ۰
۳ ـــ به‌کارهێنانی بۆ سوورکردنه‌ه‌ی خواردن :
ــــ زۆربه‌ی پسپۆڕان هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌یتی زه‌یتون بۆ سوورکردنه‌وه‌ی کۆمەڵێک خواردنی وێنەی گۆشت بێ کۆڵاندنی ناشێت چونکه پێویسته له سه‌ر ئاگرێکی کز و پله‌ی گه‌رمی که‌م به‌کار بهێنرێت ؛ به گه‌رمی زۆری سەروو ( 180 ) پلەی سەدی تێک ده‌چێت؛ هه‌روها له کاتی چێشت لێنان پێویسته دوای کوڵان بخرێته ناو خواردنه‌وه یا کەمێک ئاوی تێ بکرێت و بە هێواشی و له سەر پلەی گەرمیەکی نزم لێ بنرێت ۰
٤ ـــ کڕینی بڕێکی زۆر له زه‌یتی زه‌یتون به سه‌ر یه‌که‌وه :
ــــ باشترین جۆری زه‌یتی زه‌یتون پاش دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌چێت له به‌رواوری دروستکردنیه‌وه ۰
٥ ــــ دیاریکردنی باشی زه‌یت به‌گوێره‌ی ڕه‌نگه‌که‌ی :
ــــ ڕه‌نگی زه‌یتی زه‌یتون ته‌نها په‌یوسته به کاتی لێکردنه‌وه‌ی زه‌یتوونه‌که و به‌رهه‌مهێنانی زه‌یته‌که بۆ نموونه زه‌یتوونه‌که ڕه‌نگی سه‌وز بووه یان زه‌رد له کاتی لێکردنه‌وه‌دا ۰
٦ ــــ بوونی هایدرۆجین له زه‌یته‌که :
ــــ به‌شێکی زۆر له زه‌یتی ته‌قلید و کارگه‌کان مادده‌ی هایدرۆجینی تێ ده‌کرێت و چه‌ند جارێک ده‌پاڵێورێته‌وه تا به شلی و ڕوونی بمێنێته‌وه و نرخه‌که‌ی هه‌رزان بێت ؛ واته موکه‌ڕڕه ؛ ئه‌و جۆره زیانی گه‌لێک زۆره ۰
-چۆن زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی جیا ده‌کرێته‌وه :
۱ ــــ له ڕێگه‌ی تام کردن و پێوانی ڕێژه‌ی ترشیه‌که‌ی : ئه‌گه‌ر زۆر ترش بوو ئه‌وا ئه‌سڵی نیه چونکه ڕێژه‌ی زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی ده‌رجه یه‌ک نابێت له ( % ۱ ) زیاتر بێت و ده‌رجه سێ له ( % ۳ ) زیاتر بێت ؛ ڕێژه‌ی ترشیه‌که‌ی زۆر جار له سه‌ر بتڵه‌که نووسراوه ؛ بیخوێنه‌وه ۰
۲ ــــ له ماڵه‌وه دوو که‌وچکی چێشت بخه‌ره ناو قاپێکی داپۆشراو له ناو سه‌لاجه‌دا ؛ ئه‌گه‌رپاش زه‌یته‌که ( ۲٤ سه‌عات ) به‌ستی یان ڕه‌ق بوو ئه‌وا ئه‌سڵه‌یه ۰
۳ ــــ زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی زۆر لینجه و به ده‌سته‌وه به ئاسانی لێ نابێته‌وه ۰
٤ ــــ زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه و پاش ماوه‌ی ساڵێکیش له هه‌ڵگرتنی تێک ناچێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک