نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و سەرۆکی نوێی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و سەرۆکی نوێی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش کۆبوونەوە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد و لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی نوێی یونیتاد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. جەختیشی لە گرنگیی پاڵپشتی( یونیتاد) بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە.

هەروەها سەرۆکی نوێی تیمی یونیتاد، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوەدرا کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەزاران بەڵگەی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشی ڕادەستی تیمی یونیتاد کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە ھەر ھەماھەنگییەکی پێویست لە گەڵ تیمەکە.

دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و ئەرشیڤکردنی تاوانەکانیان و بەدیجیتەڵکردنیان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *