نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / لە دورگەی بوکەڵەکان چیرۆکێکی ڕاستەقینەی خوێناوی بونی هەیە

لە دورگەی بوکەڵەکان چیرۆکێکی ڕاستەقینەی خوێناوی بونی هەیە

قوڵایی کەناڵە ئاوییەکانی دورگەی سۆچیمیلیکۆ لە مێکسیکۆ سیتی چیرۆکێکی ڕاستەقینە بونی هەیە، تێیدا کۆتا وێستگە و پاشماوەی شارستانیەتی ئازتیک ماوەتەوە و چەقی ناوچەکە بە (دورگەی بوکەڵەکان) ناودەبرێت.

چیرۆکی ئەو دورگەیە کارەستبار و خوێناوییە، تێیدا هەزاران کەس لە هندییە سورەکان بەدەستی هێزە داگیرکەرەکانی ئەو کات کوژراون، یان خۆیان کوشتوە بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر دەستیان.

ڕوبەری زەوی دورگەی بوکەڵەکان لەئێستادا تەنها نزیکەی پێنج هەزار مەتر چوراگۆشەی ماوەتەوە کە دەکاتە (0.40 هێکتار)، لەناو ئەو دارستانەدا سێ کوخ و هەزاران بوکەڵەی ترسناک و ڕەنگاوڕەنگ بونی هەیە، کە بەلق و پۆپی دارەکانەوە هەڵواسراون.

دانیشتوانی ناوخۆیی ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن کە لای ئەوان و بابوباپیرانیان دورگەکە بە نەفرەتلێکراو ناوزەد دەکرێت، چونکە مێژویەکی پڕ لە کوشتار و خوێناوی هەیە.

جیراردۆ ئیبارا یەکێک لەو بەڕێوەبەرانەی کە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای گەشتکردنە لە مەکسیک، بۆ ڕۆژنامەی زە پۆست چیرۆکی ئەو دورگەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت “لەسەردەمی شارستانیەتی (ئازتیک)ی مەکسیکی کۆن سەربازێکی ئیسپانی و پیاوەکانی هەڵدەکەوتنە سەر ئەو دورگەیە و تەواوی شاراستانیەتەکە هەپرون هەپرون دەکەن، بەو هۆیەوە هندییە سورەکان بە ناشرینترین و خوێناویترین شێوە دەکوژن و لەناویان دەبەن”.

لەدوای ئەو هێرشانەی ئیسپانییەکان بۆ ئەو دورگەیە، خەڵاکانێکی زۆر هەڵدێن، بەڵام لە کەناڵە ئاوییەکانی دورگەی سۆچیمیلیکۆ دەخنکێن و ناتوانن قوتاریان ببێت، زۆرێک لە ژنان و منداڵانیش لەو کاتەدا خۆیان دەکوژن، چونکە نایانەوێت بکەونە بەردەستی پیاوە ئیسپانیییەکان و دەستدرێژییان بکەنە سەر و دواتر بە ئازارەوە بیانکوژن.

لەئێستادا بۆ چەندین سەدەیە دورگەی بوکەڵەکان وەک چەقی ونبونی ئەو شارستانییەتە هەژمار دەکرێت.

ئەو دورگەیە دەکەوێتە ناوەندی سنورەکانی گەورەترین پایتەختی جیهان کە مێکسیکۆ سیتییە، کە لە بنەڕەتدا ئەو دورگەیە لەسەر دەریاچە بورکانییەکانی چیای سیێرا مادرییە.

ئیمپراتۆریەتی ئازتیک لە ساڵانی 1300 بۆ 1521ی پێش زایین حوکمی ناوچەکانی مەکسیکیان کردوە و سنوری قەڵەمڕەویان زیاتر ئەو دورگەیە بوە، لەدوای شکستەکانیان بەرانبەر ئیسپانییەکان، ئەو دورگەیە دەگۆڕێت بۆ ئەو شارە گەورانەی لە ئێستادا لە مەکسیک خەڵکانێکی زۆر تێیدا نیشتەجێن.

لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردودا کەسێک بەناوی جولیان سانتانا بارێرا هەڵدەسێت بە کۆکردنەوە و هەڵواسینی ئەو بوکەڵانە کە خۆی لە یەکێک لەو کوخانەدا ژیاوە، ناوبراو هەزاران بوکەڵە لەو دارستانەدا هەڵدەواسێت و وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو کارەساتە خوێناوییە نیشانی گەشتیاران و سەردانیکەرانی دەدات.

لە ساڵی 2001 جولیان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەو دارستانە دەمرێت و هەر لەو شوێنەدا بەخاکی دەسپێرن.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *