دكتۆر كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان راگه‌یاند، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت 400 بۆ 420 هەزار بەرمیله، به‌رهه‌می به‌نزینی ناوخۆ پێداویستی رۆژانه پڕ ناكاته‌وه.
راشیگه‌یاند، دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین كاتی پێویسته، ئێمه ئه‌و به‌نزینه به 650 دینار له حكومه‌تی عێراق ده‌كڕین، روونیكرده‌وه، ناتوانین نه‌وت به پاڵاوگه‌كان بده‌ین، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی یه‌كخستنی نرخی به‌نزینمان نییه.
جه‌ختیكرده‌وه، پێش چه‌ند ساڵێك به ئێمه‌یان گوت كه به‌نزینخانه‌كان بده‌ین به كه‌رتی تایبه‌ت، ئێمه وامان كرد، جیا له‌وه‌ش بڕیاری دروست ئه‌وه‌یه پاڵاوگه‌كانیش بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه دروستكردنی پاڵاوگه دوو ملیار دۆلاری پێویسته.
ئاماژه‌یپێكرد، گرانبوونی به‌نزین و غازی ماڵان شتێكی كاتییه، له ماوه‌یه‌كی كورت نرخه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه، ئێمه سیاسه‌تێكی تایبه‌تمان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ غازی سرووشتی په‌یڕه‌و كردووه، چونكه غاز شتێكی سه‌ره‌كییه و رۆژانه به‌كار ده‌هێنرێت.
سەرەتا / کوردستان / وەزیری سامانە سروشتییەكان:داوامان كردووە پاڵاوگەكانی بانزین بدرێن بەكەرتی تایبەت
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …