ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوی كردەوە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، بڕی ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزین گەیشتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لەم دوو ڕۆژەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەبێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیاریی لە ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتدا ئاماژەی بەوە داوە كە بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بەردەوامیى ناردنى ئەم بڕە بەنزینە لە لایەن حکوومەتى عێراقییەوە، فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندى بە فەتاح ڕەحمان حەمەساڵح بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان کردووە و ناوبراو گوتى “بە گوێرەی نووسراوی ژمارە ١١٢٠٤ کە لە ڕێککەوتی ٢٤/١٠/٢٠٢١ى زایینى کە لە لایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەرکراوە، بەغدا ڕۆژانە ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و ئەم بڕەش لە ١/١١/٢٠٢١ى زایینى دەبێتە دوو هێندە، واتە دەبێتە ملیۆنێک و ٨٠ هەزار لیتر بەنزین لە ڕۆژێکدا”.
هەروەها رای گەیاندووە كە لە گفتوگۆیەکى پێشووى فەرمانگەى میدیا و زانیارى لەگەڵ دکتور کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکان، ناوبراو باسى لەوە کرد کە “بۆ مەبەستى چارەسەرى کێشەى کەمى سووتەمەنى سه‌ردانی به‌غدام كرد و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار‌ى جه‌نابی وه‌زیری عێراقیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوومان كرد و تیایدا به ڕاشكاوی به وه‌زیری نه‌وتی عێراقم ڕاگه‌یاند كه قه‌یرانێك له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكمان هه‌یه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و سووته‌مه‌نیانه‌یه.
وەزی دەڵێ،له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواكارییه‌كه‌مه‌وه هات و ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌م لەوەى بڕی یه‌ك ملیۆن به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. ئێستا بڕیاره‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییه‌وه ده‌رچووه به ناردنی بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی ئۆكتانی به‌رز واته ئه‌مه شتێكی مێژووییه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و هاووڵاتیانی خۆمان لێی سوودمه‌ند بن كه ئامانجه گرینگه‌كه ئه‌مه‌یه”.
فەتاح ڕەحمان حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان لەسەر بڕى دابەشکراوى ئەو بڕە بەنزینەی کە بەغدا ئێستا دەینێرێت، گوتى “پێنج تەنکەری بۆ هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و سێ تەنکەری بۆ پارێزگای دهۆک و دوو تەنکەریشی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەبێت و هەر تەنکەرەى ٣٦٠٠٠ لیتر بەنزینى جۆرى نۆرماڵە و ئەگەر بەنزینى هاتوو گەیشتە ملیۆن و هەشتا هەزار لیتر ئەودەم ئەم بڕیەی پارێزگاکان دەبێتە دوو هێندە”، کەواتە ئێستا ڕۆژانە بڕى ١٨٠ هەزار لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و ١٠٨ هەزار لیتر دەگاتە پارێزگاى دهۆک و ٧٢ هەزار لیتریش بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دەبێت و بە زیادبوونى بڕەکەشى بۆ ملیۆنێک و ٨٠ هەزار، بڕى بەنزینى نێردراو بۆ هەر چورا پارێزگا دوو هێندە زیاد دەکات.
لەسەر نرخى ئەو بەنزینەى کە دەگاتە کوردستان، ئەم بەڕێوەبەرى سامانە سروشتییەکان باسى لەوە کرد کە نرخى هەر لیترە بەنزینێکى نۆرماڵ بە ٦٥٠ دینارە لە پاڵاوگەکان و نرخى کرێى گواستنەوە و کۆگاکردن و پشکنین و عەمولە و چەند وردەکارییەکى دیکەى ٤٠ دینارە، هەر بۆیە حکومەتى هەرێمى کوردستان بێ هیچ زیادەخستنەسەرێک بە ٦٩٠ دینار لە نێو بەنزینخانەکان دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتیان.