ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا کرد کە لە ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق و ئان مێسكانه‌ن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عيراق و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێکهاتبوون. لە کۆبوونەوەکەدا،سەرکۆنەکردنی هێرشە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حزبێکی عێراقی کۆچی دووایی کرد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، شه‌ریف عه‌لی كوڕی حوسه‌ین، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مه‌له‌كی ده‌ستووری له ته‌مه‌نی 66 ساڵی له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن كۆچی دوایی كرد. ناوبراو كوڕی پووری مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌مه، كه له 14ـی ته‌مووزی 1958 له‌كاتی كوده‌تای عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ماڵه‌كه‌یدا كوژرا. شه‌ریف عه‌لی بن ئه‌لحوسه‌ین ئه‌مڕۆ له ئوردن كۆچی دوایی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای پشتیوانی‌تان لێدەكەین
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە.سەرۆکی حکوومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی ناوخۆ: بەنزینی حکومی زۆرتر بدرێتە تەکسی و پاسەکان
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارێک دەدات لەبارەی دابەشکردنی ئەو بەنزینەی بە نرخی حکومی دابەش دەکرێت، بەپێی بڕیارەکە دەبێت دابەشکردنەکە بەجۆرێک بێت کە تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی بەنزینی زیاتر وەربگرن. ئەمڕۆ یەکشەممە 13-03-2022 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکیان کردووە و بڕیاریان …
زیاتر بخوێنەوەمەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی پەلامارە دوژمنکارییەکەی سەر شاری هەولێر دەکات
کاتژمێر ١ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٢، لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە پەلامارێکی دوژمنکارانە و شکستخواردوو کرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە توندی ئەو پەلامارە سەرزەنشت و ریسوا دەکەین و بە پەلاماردانێکی دژ بە دانیشتوانی هەولێری نموونەی پێکەوەژیان …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە هێرشەكه‌ی سەر هەولێر دەکات
راگه‌یه‌ندراوكه‌دا هاتووه: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیك کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا بووە، …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر لەسەر ئەوەڕێکەوتن لیژنەیەک لەسەر موشەک بارانکردنی هەولێر دروستدەکرێت
لەو پەیوەندییەدا بیروڕا لەبارەی پەلاماری مووشەكیی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر ئاڵوگۆڕ كرا و، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە لیژنەیەكی لێكۆلینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێكبهێندرێت لەسەر ئەو ئیدعایەی كە گوایە بارەگای ئیسرائیلی لە هەولێر هەن و كراوەتە بیانوو بۆ پەلاماردانی هەولێر.
زیاتر بخوێنەوەپەیامێكی بەپەلە لە سەرۆك بارزانییەوە:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت. جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت …
زیاتر بخوێنەوەنەتەوە یەكگرتووەكان: به تووندى سەرکۆنەی هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كەین
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یۆنامی)، هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەی سەر هەولێر بە “قێزەون” ناودەبات و داوا لە عێراقییەکان دەکات یەک هەڵوێست بن. لە راگەیێنراوەکەیدا یونامی دەڵێت: “به تووندى سەرکۆنەی هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كەین، عێراقييه‌كان داوايان لێكراوه كه به يه‌ك هه‌ڵوێست رووبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه، كه ببێته …
زیاتر بخوێنەوەنێچیرڤان بارزانی: داوا له حكوومه‌تى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت “زۆر به تووندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.” دەقی پەیامەکەی …
زیاتر بخوێنەوە