ئەمڕۆ 05-05-2022 ئەحمەد ئەدنی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی کانی ماسێ رایگەیاند، لە نزیک گوندەکانی باروخێ و کامبێرکێ بۆمبێک بە پاسکیلسوارێکی دانیمارکیدا تەقیوەتەوە.
دوای چەند کاژێرێک سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کانی ماسێ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاسکیلسوارە دانیمارکییەکە گیانی لەدەستداوە.
پاسکیلسوارەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە و لە دەروازەی سنووریی سەرزێڕی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا چوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان. لەنێوان کانی ماسێ و ئامێدی رێگەی سەرەکییان لێ تێکچووە و چوونەتە سەر رێگەیەک کە چەندین ساڵە بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە کەس هاتووچۆی پێدا ناکات.