نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەبارەی ھێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەبارەی ھێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستان بڵاوکردەوە

ئەمشەو پێنجشەممە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە پردێ بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانیان دایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە سنووری میحوەری 5ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ـی پیادە یان داوە لەباشووری میحوەری پردێ .

ئاماژەی بەوە دا کە لەو پەلامارەدا هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و ڕاویان ناون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *