پارێزگاری دهۆک دەڵێت، هیوادارن گرووپە چەکدارەکان رێز لە ئیرادە و داخوازی خەڵکی شنگال بگرن و ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەشڵێت، “تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و 700 خێزان لە شنگالەوە گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک.”
ئەمشەو 04-05-2022، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئاوارەکانی شنگال، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک چووە سحێلا و دواتر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە راگەیێندراوێکدا گوتی، “بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی کە لە دەڤەری شنگال روویانداوە، نزیکەی هەزار و 700 خێزان گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەسە.”
بەگوتەی پارێزگاری دهۆک، زۆرینەی ئاوارەکان لە لای کەسوکارەکانیانن لەنێو کەمپەکان و هەندێکیشیان چوونەتە لای کەسە نزیکەکانیان لە گوند و کۆمەڵگەکانی سنوورەکە
. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان دەکات و دەڵێت، “لەم رۆژانەی جەژندا ئەوان لە خزمەتی ئاوارەکانی شنگالدا بوون