نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ”سەبەتەی دووەمی ڕەمەزانیش دەست پێ کراوە”

”سەبەتەی دووەمی ڕەمەزانیش دەست پێ کراوە”

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “بڕیار درا لە مانگی ڕەمەزاندا دوو سەبەتەی خۆراک دابەش بکرێ، ئێستا تەواوکەری سەبەتەی یەکەمی ڕەمەزان دەدرێ، هەروەها سەبەتەی دووەمی ڕەمەزانیش دابەش دەکرێت”.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا ڕۆژانە بەشەخۆراک دێتە کۆگاکان و دوای پشکنن دابەش دەکرێ، گوتیشی: “ئێستا کەمێک لە بەشەخۆراکی سەبەتەی یەکەمی ڕەمەزان ماوە و سەبەتەی دووەمی ڕەمەزانیش دەست پێ کراوە و ڕۆژانە دێتە کۆگاکان و دوای پشکنينی تەندروستی دابەش دەکرێت”.

نەوزاد شێخ كامیل ئاشکراشی کرد، لە سەبەتەی دووەمی ڕەمەزاندا، برنج و زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر دابەش دەکرێ.
بەگشتی، سەبەتەی خۆراکەکە پێکهاتووە له (شەکر و زەیتی تورکی و دۆشاوی تەماتەی تورکی و فاسۆلیای تورکی و لەتکەنۆکی رووسی و برنجی تایلەندی).

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *