نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 435)

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر به‌فارسی كردنی ناو و تابلۆی گه‌ڕه‌كه‌ مێژوویه‌كان هاته‌ده‌نگ

ئێران..ناو و تابلۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی له‌ كوردییه‌وه‌ ده‌كات به‌ فارسی پارێزگای سلێمانی تابلۆ و ژماره‌ی سه‌ر درگای خانووه‌ مێژووه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان، نوسین و ژماره‌ی كوردی له‌ كوردییه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێن به‌ فارسی،ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ شاره‌وانی و ڕۆشنبیری شار خۆیان له‌و كاره‌ بێ به‌ری ده‌كه‌ن. محه‌مه‌د كاردۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری …

زیاتر بخوێنەوە

كۆمه‌ڵ شه‌قامی ئیسلامی كوردی لێ تووڕه‌یه‌

كۆمه‌ڵی ئیسلامی مانگی دووی ڕابردوو چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی سازدا، وه‌ك عه‌لی باپیر وتی بۆ ئه‌وه‌ی كراوه‌بین و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ خۆمان بگونجێنین ناوی ئیسلامی به‌خۆیانه‌وه‌ لابردووه‌، چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن شه‌قام ئیسلامی له‌ كۆمه‌ڵ توڕه‌یه‌. چاودێرانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌ له‌ مانگی 10/1/ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئێسته‌ …

زیاتر بخوێنەوە

گۆڕان..یه‌كێتی تاوانباری سه‌ره‌كییه‌ له‌ پێكنه‌هێنانی ئه‌نجوونی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

زیاتر له‌ حه‌وت ساڵه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی و به‌ واژووی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بووه‌ته‌ چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان،به‌ڵام به‌هۆكاری ڕازی نه‌بوونی یه‌كێتیی هێشتا هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بووه‌ته‌ خاوه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چن. نزار مه‌حموود به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌یی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای گه‌یاند، یه‌كێتی تاوان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: “لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی تەندروستی: پێشبینی دەکەین پشووی قوتابخانەکان تاوەکو مانگی 4 درێژبکرێتەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و گوتی: تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەو لووتکە دەڕوات. بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی راگەیاند “پێشبینی دەکەین پشووی قوتابخانەکان تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژبکرێتەوە.” دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان  راگەیاند “لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی پشووەکانی جەژنی …

زیاتر بخوێنەوە

هۆشدارییەکی توند لەوەزیری تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات. وەزیری تەندروستی رایگەیاند: “ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیاد بووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%، دوو هێندی ڕێژەی سنورداری تووشبوونە کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت”. بەرزنجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا …

زیاتر بخوێنەوە

پارتی به‌ هێزه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ی 14 ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سلێمانی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوای كۆنگره‌ی چوارده‌ی حزبه‌كه‌یان به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌یان بۆ سلێمانی هه‌یه‌ و به‌ به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سنووره‌كه‌. ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ،راگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه‌ له‌ مانگی ئایار ده‌یبه‌ستێ، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ پێشه‌ بۆ سلێمانی، بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

كاتی ڕۆشتنه‌وه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئاشكرابو

گوته‌بێژی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرای‌ كرد كه‌ شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ته‌واوكردنی‌ گفتوگۆكان له‌باره‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا. سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان24ی‌ گوتووه‌، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌شنووسی نوێی ماده‌ی 11ی تایبه‌ت به‌ پشكی …

زیاتر بخوێنەوە

نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان: پیر لوقمان زەردەشتی نییە

نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان وەڵامی پیر لوقمان دەداتەوەو دەڵێت: “ئێمە ئەو کەسانە بە زەردەشتی نازانین، بەڵکو بە دەنگێک و هەوڵێکی گوماناوی و تێکدەرانە دژ بە دینی زەردەشتی دەزانین”. دوای ئەوەی کەسێک بەناوی پیر لوقمان لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا قسە لەسەر ئاینی ئیسلام دەکات و دەڵێت رۆژانە سێ تف لەوێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین، ئاوات …

زیاتر بخوێنەوە

دكتۆر بەشیر حەداد دواهەمین زانیاری لەسەر رێكەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی کە کورد کردوویەتی لەبەغدا هەڵنەوەشاوەتەوە و کوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە. د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، رێککەوتنەکە هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام هەندێک کێشەی دیکە هەیە، هەندێک تێبینی دیکە لەسەر یاسای بودجە بەشێوەیەکی گشتی …

زیاتر بخوێنەوە