نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانەی ئیمارات دەکات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: “لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم خەمبارم”.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی دەربڕیوە و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوە: ”هاوخەمیی قووڵی خۆم دەگەیەنمە بنەماڵەی شاهانە و حکوومەت و خەڵکی ئیمارات، خۆتەرخانکردنی کۆچکردوو بۆ خزمەتی وڵاتەکەی، بە زیندوویی دەمێنێتەوە”.

شێخ حەمدان بن راشد، وەزیری درایی ئیمارات و برا و جێگری حاکمی دوبەی، شێخ محەمەد بن راشد، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *