زیاتر له حه‌وت ساڵه هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی و به واژووی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بووه‌ته چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان،به‌ڵام به‌هۆكاری ڕازی نه‌بوونی یه‌كێتیی هێشتا هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌چن.
نزار مه‌حموود به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌یی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای گه‌یاند، یه‌كێتی تاوان باری سه‌ره‌كییه له پێكنه‌هێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ یه‌كێتی پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، یه‌كێتی چه‌ندین باڵه و هه‌ر سه‌عاتی و له ئاوازێك ده‌خوێنن، پابه‌نی ڕێكه‌وتنه‌كانیان نابن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر و ئه‌و حزبه فره كوێخاییه نازانی له‌گه‌ڵ كام باڵ كۆببیته‌وه ڕێك بكه‌ویت، ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه بۆ حكوومڕانی سنووری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی.
ناوبراو ده‌شڵێت، تاكو ئێسته یه‌كێتی ئاماده نییه پۆستی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بدات به گۆڕان، كه مافی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، یه‌كێتی لێ زه‌وت كردووین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، تاوان باری سه‌ره‌كی له گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نه‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و كه‌می خزمه‌ت گوزاری و نه‌كه‌وتنه سه‌رپێ خۆی وه‌ك پارێزگا خه‌تایی یه‌كێتییه.