كۆمه‌ڵی ئیسلامی مانگی دووی ڕابردوو چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی سازدا، وه‌ك عه‌لی باپیر وتی بۆ ئه‌وه‌ی كراوه‌بین و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه خۆمان بگونجێنین ناوی ئیسلامی به‌خۆیانه‌وه لابردووه، چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن شه‌قام ئیسلامی له كۆمه‌ڵ توڕه‌یه.
چاودێرانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره له مانگی 10/1/ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئێسته و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوو توشی شكستێكی گه‌وره ببنه‌وه، نیوه‌ی زیاتری ده‌نگه‌كانیان كه‌م بكات.
به‌رپرسانی باڵای كۆمه‌ڵ باڵی ئیسلامییه جیهادییه‌كانیان له كاتی لێكردنه‌وه‌ی پاشگری ئیسلامی و پێوه‌نانی پاشگری دادگه‌ریی، هۆشداریاندا و ڕایان گه‌یاند، كۆمه‌ڵ به‌ره‌و گێژاوێكی نادیار ده‌به‌ن.
چاودێرانی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێن، نه‌ده‌بو عه‌لی باپیر ڕێگه به‌خۆی بدات پاشگری ئیسلامی به‌خۆیه‌وه لاببات له‌كاتێكدا چه‌ندین ساڵه له ژێر ئه‌و دروشمه كارده‌كه‌ن و ته‌واوی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ژێرسێبه‌ری پاشگری ئیسلامی به نه‌ته‌وه‌ی و دیموكراسییه‌كان به كافر و مورته‌ت ده‌درانه قه‌ڵه‌م و داوا له خه‌ڵكی ده‌كرا ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن.