نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / هەڵمەتی ناشیرینکردنی کورد راگرن!

هەڵمەتی ناشیرینکردنی کورد راگرن!

هەڵمەتی ناشیرینکردنی کورد راگرن!
ساڵانێکە ھەڵمەتێکی سیستەماتیک و ڕێکخراو لەلایەن تورکیا و ئێران و عێراق بەخەستی، بەبەکارھێنانی کوردەبۆرە، بەتایبەتی لە سۆشیال میدیا، لە ھەموو ئاستەکان ئیش لەسەر ناشیرینکردنی ھەموو شتێکی کوردی دەکەن. بەشێک لەو خودنەفرەتییە، ڕق لە خۆبوونەوەی کوردو کوردستانیان بۆ ئەم هەڵمەتە چڕە دەگەڕێتەوە. ئەوان دەیانەوێت هەموو شتێکی کوردستانیان ناشیرن بکەن جا کەسایەتی سیاسی بێت، ڕۆشنبیر بێت، مێژوونوس بێت، ئەکادیمی بێت، سیمبوڵ بێت. ھەرچی کورد بێت، شانازییەکانی کورد بێت، ناوی کورد بێت دەیانەوێت بیشێوێنن.
لەبەرابەر ئەم هەڵمەتە من هەڵوێستم وەرگرتوە بەوەی هەر هاوڕێیەکی فەیسبوک، یان هەر سۆشیال میدیایەک، هەر کەس‌و لایەنێک، هەر سایت‌و ڕێکخراوێک، ئەم کارە بە ئاگایی یان بێ ئاگایی بکات یەکسەر بلۆکی دەکەم. واچاکە هەموو مرۆڤێکی نیشتیمانپەروەر، مرۆڤدۆست، کورد بێت یان نا، دەنگی ئەو جۆرە سایت‌و کەسانە ببڕێت، بلۆکیان بکات. ئەو دەنگانە هی ئەوە نین تۆ ڕەخنەیان لێبگریت یان وەڵامیان بدەیتەوە چونکە کارو قسەکانی ئەوان ناچێتە خانەی بیروڕای ئازاد، ناچێتە خانەی ڕا دەربڕین، ئەوانە بە ئانقەست و بە ڕێکخراو دەیانەوێت شانازییەکانی گەلێک بسڕنەوە. چ گەلێک، گەلی کوردستان کە بێجگە لەوەی نیشتیمان‌و خاکەکەی داگیرکراوە لەلایەن چوار دەوڵەتی فاشیست دۆستێکی ڕاستەقینەی لە تەواوی دنیادا نیە. گەلێک کە خۆی‌و ئازادیخوازەکانیەتی، خۆی‌و گەریلاو شەڕڤان‌و پێشمەرگەیەتی، گەلێک کە ئەکادیمیای هەموو دنیا دژیەتی، گەلێک کە نەتەوە یەکگرتوەکان گوێ لە داوا و نزاکانی ڕاناگرێت، گەلێک کە جینوساید و لینگۆسایدو کەڵچەرساید کراوە، گەلێک پاکتاوی ڕەگەزی کراوەو دەکرێت، گەلێک کە دوژمنانی ئاڵاکەی دەخەنە ژێر پێ، گەلێک کە دوژمنانی بە ئاشکرا دەڵێن لەسەر مەریخیش بێت ئێمە دژایەتی ئێوە دەکەین.
بۆیە واچاکە ئەو دەنگە نەشازانە بێ دەنگ بکرێن کە ئێوەو شانازییەکانتان‌و کەسایەتییەکانتان‌و ئەکادیمی‌و ڕۆشنبیرەکانتان سوک و ناشیرین دەکەن.
لەبەرابەر ئەو هەڵمەتەی داگیرکەران‌و کوردەبۆرە ئێوەش دەبێت هەڵمەت بکەن، هەڵمەت بە شەڕکردن نا لەگەڵ ئەوان لە سۆشیال میدیا بەڵکو بە بێ دەنگ کردنیان لە سۆشیال میدیا، گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک مەکەن کە مەبەستی گفتوگۆ نیە، ئەوانە ڕەخنەگر نین تا گفتوگۆیان لەگەڵ بکەیت، ئەوانە مەبەستی سیاسی‌و گڵاویان هەیە تاکە شێواز بلۆککردنیانە.
لەوانەیە هەندێکتان بڵێن جا خۆ ئەوانە دیارن‌و قسەکانیان دیارە مەبەستدارە با بۆخۆیان هەر بڵێن کێ باوەڕیان پێ دەکات، نەخێر وا نیە هەتا دوو کەسی وریا ئەوانە دەناسێت دەیانی سادەو خۆشباوەڕ بە قسەکانیان هەڵدەخەڵەتێن.
من بلۆکیان دەکەم، کەس بێت یان لایەن یان دەزگا یان ڕێکخراو.

د.شێرکۆ کرمانج

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *