
موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند كه په‌نابردن بۆ چه‌ك به ئامانجی به‌دیھێنانی داواكارییه‌كان، كارێكی ره‌تكرایه‌وه‌یه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق، رێوشوێنی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر.
موقته‌دا سه‌در له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ئه‌و نمایشه چه‌كدارییه‌ی داوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن گرووپێك به ناوی “ره‌بعه‌ڵڵا” له به‌غدا پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامدرابوو و نووسیوویه‌تی:په‌نابردن بۆ چه‌ك به ئامانجی به‌دیھێنانی داواكارییه‌كان، كارێكی ره‌تكرایه‌وه‌یه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق، رێوشوێنی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر”.
راشیگه‌یاندووه “ئه‌و گرووپه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نمایشی سه‌ربازیی له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبییه، ئه‌وا ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی سزای بدات، ئه‌گه‌ر واش نییه، ئه‌وا ده‌بێت بێ به‌ری خۆی له‌و گرووپه رابگه‌یه‌نێت”.
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌شكردووه كه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ھای دۆلار، سوود و زیانی ھه‌یه و نووسیوویه‌تی:ئه‌و بڕیاره‌مان بۆ كه‌سانی شاره‌زا له بواری ئابوورییدا به‌جێھێشتووه، به‌ڵام نابێت زیانی بۆ گه‌لی عێراق ھه‌بێت به تایبه‌تیش كه له‌ئێستادا، نرخی خۆراك له بازاڕه‌كاندا به‌رزكراوه‌ته‌وه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر كه نرخی خۆراك له بازاڕه‌كاندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه”.
موقته‌دا سه‌در ھه‌روه‌ھا نووسیوویه‌تی “له‌وانه‌یه ئه‌و ملیشیایه وا ھه‌ست بكات كه پاڵپشتی گه‌ل بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، نه‌خێر به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژی پاڵپشتی لێ ده‌سته‌به‌ر نابێت، ئاگاداربن ھه‌وڵی شكاندنی ده‌وڵه‌ت نه‌ده‌ن به تایبه‌تیش كه پێشتر ھه‌ماھه‌نگیی بۆ ئه‌نجامدانی نمایشه‌كه‌تان، نه‌كردووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گرووپێك كه خۆی به (ره‌بعه‌ڵڵا) ناساندبوو، نماشێكی چه‌كداری له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامداوه كه له میانیدا داوای كرد، به‌زووترین كات بوودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت، ھه‌روه‌ھا نرخی دۆلار بۆ ئاستی پێشوو، دابه‌زێندرێت.