ئێران..ناو و تابلۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی له كوردییه‌وه ده‌كات به فارسی
پارێزگای سلێمانی تابلۆ و ژماره‌ی سه‌ر درگای خانووه مێژووه‌كان له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان، نوسین و ژماره‌ی كوردی له كوردییه‌وه ده‌گۆڕدرێن به فارسی،ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه شاره‌وانی و ڕۆشنبیری شار خۆیان له‌و كاره بێ به‌ری ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د كاردۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ریی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووین و به‌دواداچوونی خێرا له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ین.
ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر سلێمانیدا گرتووه گروپه هونه‌رییه‌كان به‌بێ پرسی به‌رپرسانی ئیداری شار، تابلۆی و ژماره و ناوی گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كان له كوردییه‌وه ده‌گۆڕن به فارسی به‌ناوی كاری هونه‌رییه‌وه.
زەردەشت رەفیق بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ،راگەیاندووه لەلایەن چەند هونەرمەندێكەوە بۆ كارێكی هونەریی كورتە فلیمێك، لە گەڕەكی قەزازەكانی شاری سلێمانی تابلۆی ژمارەی شارەوانیی سلێمانی لێ كراوەتەوە و ژمارەی فارسی لە شوێن دانراوە، هیچ پرسێك به ئێمه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری نه‌كراوه.