یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌سه‌ڵات داری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه ئه‌و شاره‌ی هه‌میشه گروپی چه‌ته و ڕێگر حكوومڕانی كردووه، به‌ڵان نه‌ی توانیوه ئاسایش و ئارامی دابین بكات و به‌رده‌وام گروپه ڕێگره‌كان سه‌رانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن.
ڕه‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاندووه: ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته رێگر و پاره و ئۆتۆمبێل له خاوه‌نكاره‌كان ده‌ستێنن، به ناوی فرۆشتنی ئاسن و فافۆن ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌ن گوایه ئاسنیان پێ ده‌فرۆشن یان فافۆن، كاتێك خاوه‌نكار یان ئاسنكڕ ده‌چێته شوێنه‌كه, ده‌یگرن و هه‌رچی پێ بێت لێی ده‌ستێنن.
هه‌روه‌ها گوتی، ماوه‌یه‌كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كاره و چه‌ند كه‌سێكیش ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له به‌دواداچوونداین له‌سه‌ر ئه‌و كاره, داواكارین خاوه‌ن كار و كاسبكاران ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته بن كه دروست بووه تا تووشیان نه‌بن.
قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهات با ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی پێوه‌ندیدار و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكان ئاگادار بكات، ئێسته هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش راسپێراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه و بیانگرن و رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه.