
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ئاشكرا كرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیویه‌تی: “گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به كۆڕۆنا لە رێگەی حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی 43,800 ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ راستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە رێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان”.