نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / نمایشی چەك لەبەغدا

نمایشی چەك لەبەغدا

نمایشی چەك لەبەغدا

نمایشكردنی چەكەكانی ڕەبعوڵڵا لە شەقامی فەلەستینی بەغدا جیا لەوەی ڕۆژێك بەر لە نزیكبوونەوەی عێراق و ئوردن و میسر و هەڵكشانی چالاكیی سعودیە و قەتەر بوو لە عێراق، زیاتر دەرهاویشتەی كێبەركێی هەردوو بەرەی سەدر و بەرەی حەشدی وەلائی ـ یە. پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەر سەدرییەكان ئەژمارە، ڕبعوڵڵاش كە پێكهاتەیەكی تۆقێنەرن دابەزاندنی نرخی دۆلاریان تێكەڵ بەو داواكارییانەیتر كردبوو كە بۆ سپیكردنەوەی رژانە سەر شەقام بەرزیان كردبوویەوە و ئەمەش تیرهاویشتنە بۆ سەدر كە خۆی بە باوكی هەژاران دەزانێت.

نەخشەی هێزی شیعی لەبەردەم دابەشبوونی هەردوو جەمسەری سەدر و حەشدی وەلائیدایە، لەسەر حسابی پاشەكشەی هێزە كلاسیكەكانی دێرینەكانی شیعە (دەعوە و حیكمە بەنمونە)، لەنێوان ئەوانیشدا حەشدی دەوڵەت و حەشدی سیستانی هەن كە پاڵنەریان بۆ بەشداریكردن لەو شەڕە قۆچەدا نییە.

حكومەتی ئێستای عێراق بەبێ دەسەڵات بەرامبەر چەكدارەكان دێتە بەرچاو، بەڵام پەیوەندیی هەردوولا لە یاری مار و پەیژە دەچێت، هەركات هەست بكەیت لایەك بەسەر ئەویتردا سەركەوتووە، لەپڕ جووڵەیەكی سەیر لەویتر دەبینرێت كە یەكلاییكردنەوە دوادەخات، لەم وێستگەی (25 ئازاری 2021) ئەگەرچی چەكدارەكان نمایشی یاخی بوونی خۆیان دەكەن، بەڵام توندكردنەوەی چاودێری لە خاڵە سنورییەكان و هەڵوەشاندنەوەی مەزاتی درا و بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و كۆتا شتیش دروستكردنی لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوونی كارە نا یاساییەكانیان (أحمد أبو رغیف) لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی “خلیة الصقور”، ئازاری كەمی پێ نەگەیاندوون، لە سۆنگەی ئەمەشەوە پەیوەندی “چەكی بەرەڵا” و حكومەت لە یاری پەت ڕاكێشان (جر الحبل) یش دەچێت.

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *