نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ دوێنێوه‌ 750 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ دوێنێوه‌ 750 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 725 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سامان به‌رزنجی، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ئاماری تووشبوون به‌ راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌. ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن. رێژه‌ی مردن به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌ و راپۆرتێكی ورد له‌ باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا ئاماده‌ ده‌كات.

له‌ باره‌ی پێكوته‌ی كۆرۆناوه‌، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كارهێنانی ده‌ربچێت، له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا.

روونیشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، كه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی پێكوته‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی ته‌ندرووستی، پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا پێكوته‌یان پێ ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 43 هه‌زار و 800 پێكوته‌یه‌.

بەپەلە

ئەنجوومەنی وەزیران: ئەرکی دەستووریی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *