
فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ده‌ڵێ، حكوومه‌ت دواین مۆڵه‌تی به په‌كه‌كه داوه كه شنگال چۆڵ بكه‌ن و تا كۆتایی ئه‌م مانگه رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق و سوپای عێراق دوا مۆڵه‌تیان به په‌كه‌كه داوه و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه شنگال چۆڵ بكه‌ن، ئێسته له به‌رانبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه و سوپای عێراق له به‌رانبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون، چونكه سوپای عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته په‌كه‌كه تا كۆتایی مانگ له شنگال بكشێته‌وه، بۆیه مه‌ترسی پێكدادان ھه‌یه.