نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بایدن: سیستمی كۆچ لە ئەمریكا ڕێکدەخەینەوە

بایدن: سیستمی كۆچ لە ئەمریكا ڕێکدەخەینەوە

جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سیستمی كۆچ لە ئەمریكا ڕێكدەخنەوە، كۆرۆناش بە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم ئیدارەكەی ناودەبات.
جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا، وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، سیستمی كۆچ لە ئەمریكا ڕێکدەخەنەوە بە جۆرێك چارەسەری قەیرانی كۆچبەران بكات كە دەیان ساڵە بەردەوامە.
ڕاشیگەیاند، چوونی كۆچبەران بۆ ئەمریكا زیادیكردووە و لە سەردەمی ئیدارەكەی دۆناڵد تڕەمپ ڕێژەكەی گەیشتووەتە ٣١٪.
وتیشی، كۆرۆنا گەورەترین بەربەستە كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و هەوڵیش دەدەن لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی یەكەمی دەسەڵاتەكەی ٢٠٠ ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
هاوكات بایدن ڕەخنەی لە پارتی كۆمارییەكانی وڵاتەكەی گرت و ڕایگەیاند، كۆمارییەكان بەردەوامن لەسەر سیاسەتی دابەشكردنی وڵات و پێویستە لە نێوان دابەشكردنی وڵات و هاوكاریكردنیان، یەكێكیان هەڵبژێرن.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *