نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەمریكا لە ڕیزبەندی دیموكراسی و ئازادی پاشەكشەی كردووە

ئەمریكا لە ڕیزبەندی دیموكراسی و ئازادی پاشەكشەی كردووە

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی چاودێریكردنی دیموكراسی ئەمریكا لە ڕیزبەندی جیهانیدا پاشەكشەیەكی زۆری كردووە لە بوارەكانی دیموكراسیەت و ئازادییەكانی تاكدا.

سارا ڕیبوچی جێگری سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوە لە فریدەم هاوس ڕایگەیاند، لە بواری دیموكراسی و ئازادی تاكدا بە پێی ڕیزبەندی وڵاتەكان لە كۆی ١٠٠ خاڵ ئەمریكا توانیویەتی تەنها ٨٣ خاڵ بە دەست بهێنێت و هەر یەك لە سوید و نەرویج و فینلەنداش توانیوویانە خاڵی تەواو بەدەستبهێنن.

ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەمریكا لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڕیزبەندیەكەدا توانیویەتی ٩٤ خاڵ بە دەست بهێنێت، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەزیوە بۆ ٨٣ خاڵ، هۆكارەكەشی ئەو دۆخە ناهەموارانەیە، كە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریكا بەخۆیەوە بینیویەتی كە وەك قەیرانێكی گەورە دادەنرێت لە بواری پاشەكشەی دیموكراسی لەو وڵاتەدا

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *