نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / زینلیسکی: سەدان سەربازی چینی دژی ئێمە شەڕ بۆ روسیا دەکەن

زینلیسکی: سەدان سەربازی چینی دژی ئێمە شەڕ بۆ روسیا دەکەن

♦️زانیاریمان هەیە کە لانیکەم بە سەدان هاوڵاتی چینی شانبەشانی هێزەکانی ڕوسیا دژ بەئێمە شەڕ دەکەن و روسیا راگرتنی جەنگی ناوێت.

♦️ڕوسیا بە ڕونی هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕەکە دەدات، تەنانەت بە قۆستنەوەی بەکارهێنانی هاولاتی وڵاتانی بینایش.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک لەم لینکە بکە: 👇🏻

دوای ئەوەی چەند رۆژ پێش ئێستا سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤیدیۆ دو سەربازی چینی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هیزەکانی ئۆکرانیاوە دەستگیرکراوبن و مۆسکۆی تۆمەتبارکرد بەوەی دەیەوێت پەکین پەلکێشی جەنگەکە بکات، ئەمڕۆ هەینی زینلیسکی رایگەیاندوە؛  زانیاریمان هەیە سەدان هاوڵاتی چینی لە ئۆکرانیا شەڕ بۆ روسیا دەکەن.

ناوبرا جەختی کردوەتەوە، ئەمە پێمان دەڵێت؛ ڕوسیا بە ڕونی هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕەکە دەدات، تەنانەت بە قۆستنەوەی بەکارهێنانی هاولاتی وڵاتانی بینایش.

پێشتریش زینلیسکی رایگەیاندبو دەسەڵاتدارانی ڕوسیا چین پەلکێشی شەڕەکە دەکەن دژ بە وڵاتەکەمان، وتبوشی؛  پەکین دەزانێت کە دەیان هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەلایەن مۆسکۆوە وەرگیراون بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا.

هەر دوای لێدوانەکەی زینلیسکی،  دەسەڵاتداران وڵاتی چین، زانیارییەکانیان بە ناڕاست لەقەڵەمدا و  ئیدانەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئۆکرانیایان کرد و بە نابەرپرسانە وەسفیان کرد.
دوای چین، مۆسکۆش ئەو لێدوانانەی زینلیسکیان بە ناراست زانی و وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند؛ زینلینسکی هەڵەیە و مۆسکۆ شتی واناکات.

دەستگیریکردنی سەربازی چینی لەلایەن سەربازەکانی ئۆکرانیاوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردودا، بە هەمان شێوە سەربازی کۆریای باکوریش لە بەرەکانی جەنگدا دەستگیرکرابون و ئۆکرانیا لای خۆیەوە رایگەیاند بو، زیاتر لە 10 هەزار سەربازی کۆریای باکور شانبەشانی هێزەکانی روسیا دژ بە کێڤ شەڕ دەکەن.

https://hawlati.co/page_detail?smart-id=38819

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *