گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كه‌ناڵی كوردستان24ی گوتووه، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌شنووسی نوێی ماده‌ی 11ی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌منزیكانه ده‌چێته‌وه به‌غدا.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له‌و دوو پێشنیازه له‌باره‌ی ماده‌كه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو ده‌ربڕیوه.
لێدوانه‌كه‌ی هه‌ورامی له‌كاتێكدایه كه بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای بودجه كۆ ببێته‌وه.
یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ بیانووێك بۆ ڕێكنه‌كه‌وتن نه‌ماوه و پێویسته به‌غدا پابه‌ندی پێدانی حه‌قی كوردستان بێت.
شاندی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته زۆترین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌غدا كردووه. شانده‌كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پێشتر رایان گه‌یاندبوو كه له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ به‌غدا زیاتر له 185 سه‌عات گفتوگۆیان كردووه.