ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، له دوای كۆنگره‌ی چوارده‌ی حزبه‌كه‌یان به‌رنامه و پڕۆژه‌یان بۆ سلێمانی هه‌یه و به به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سنووره‌كه.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ،راگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه له مانگی ئایار ده‌یبه‌ستێ، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له پێشه بۆ سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جارێكی تر ئه‌و هێز و توانایه‌ی خۆمان له سنووره‌كه به‌گه‌ڕبخه‌ینه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه پارتی به به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی و “بڕواشمان به‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه و ده‌توانین ئه‌و كاره له سلێمانی بكه‌ین و له دوای كۆنگره‌یش زۆر شت هه‌ن كه روون ده‌بنه‌وه لای خه‌ڵكی كه پارتی چی ده‌كات و به‌نیازی چییه”.
پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین حزبه له كوردستان و عێراق، خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانه، ده‌یه‌وێت له داهاتوو كار بۆ فراوانبوونی حزبه‌كه زیاتر له سلێمانی بكرێ.