نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دكتۆر بەشیر حەداد دواهەمین زانیاری لەسەر رێكەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات

دكتۆر بەشیر حەداد دواهەمین زانیاری لەسەر رێكەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی کە کورد کردوویەتی لەبەغدا هەڵنەوەشاوەتەوە و کوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە.

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، رێککەوتنەکە هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام هەندێک کێشەی دیکە هەیە، هەندێک تێبینی دیکە لەسەر یاسای بودجە بەشێوەیەکی گشتی هەیە یاسای بودجە یاسایەکی گشتییە پەیوەندی بەهەمو عێراقەوە هەیە، پەیوەندی بەهەرێمی کوردستان و بەشارەکانی ناوەڕاست و باشوریشەوە هەیە.

د.بەشیر حەداد دەربارەی ئەو گرفتەی هاتۆتە بەردەم ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد گوتی: لایەنەکانی دیکە دەڵێن ئاسانە ئەوە چارەسەر دەکەین لەگەڵ کورد کێشەمان نابێت، بەڵام کێشەی گەورەی بودجە کێشەی غەیری کوردە نەک کورد.

سەبارەت بەهۆکاری دواخستنی کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو د.بەشیر حەداد ئاشکرایکرد،  رۆژی هەینی هەتا درەنگانی شەو ئەو ڕێککەوتنە لەناو لیژنەی دارایی تەواو بوو دەنگی لەسەردرا و واژۆکرا بڕیاربوو هەینی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت ئەوە بوو نەکرا خرایە شەممە کە چووینەوە گوێمان لەهەندێک دەنگۆ بوو لەهەندێک ئەندام پەرلەمان کەگوایە ئەو ڕێککەوتنە کراوە دەکرێت گۆڕانکاریەکی بەسەردا بێت زانیمان کەدوو سێ وشەی ڕێککەوتنەکە گۆڕاوە، شاندی هەرێم ڕازی نەبوون بەوە وتیان ناکرێت ئەوە.

هەروەها دكتۆر گوتیشی: کوتلە کوردییەکانیش دیسان ڕازی نەبوون بەوە وتیان ڕێککەوتنەکە کراوە واژۆی لەسەرکراوە، وە لیژنەی دارایی دەنگی لەسەرداوە تەواو هیچ بیانویەک نەماوە بۆ گۆڕانکاری لەهەر وشەیەکدا بەهەرحاڵ دیسان لەگەڵ لایەنەکان و کوتلەکان دانیشتن وتیان ئەم کێشەیە ئاسانە و چارەسەردەکرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *