نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئۆزگور ئۆزەل؛ ئەندازیارى گەڕانەوەى جەهەپە بۆ براوەى یەکەمى هەڵبژاردن بەسەرۆک هەڵبژێردرایەوە

ئۆزگور ئۆزەل؛ ئەندازیارى گەڕانەوەى جەهەپە بۆ براوەى یەکەمى هەڵبژاردن بەسەرۆک هەڵبژێردرایەوە

ئەو کەسایەتییەی توانی دوای تێپەڕینی نزیکەی نیو سەدە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بکاتەوە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا و دوای چارەکە سەدەیەک ئاک پارتی لە پارتی یەکەمەوە بکاتەوە بە پارتی دووەم، جارێکی دیکە بە سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.

ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە بۆچی لەو کاتەدا ئەنجام درا؟

بەستنی ئەو کۆنگرە نائاسایییەی جەهەپە لە کاتێکدایە چەند مانگێکە ئاک پارتیی دەسەڵاتداری تورکیا دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی بەرفراوان لە دژی سەرۆک شارەوانییەکانی جەهەپە.

هەڵمەتەکەی ئاک پارتی دوای ئەوە چڕتر کرایەوە کە جەهەپە ڕایگەیاند هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی کاندیدی پارتەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرکۆماری تورکیا و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبوڵیش داواکاری پێشکەش کرد تاکوو ببێت بە یەکێک لەوانەی خۆیان بۆ بوونە کاندید هەڵدەبژێرن.

ئایا ئۆزگور ئۆزەل کۆتایی بە حوکمڕانی ئەردۆغان و پارتەکەی دەهێنێت؟

هەرچەند دوای بوونی کەمال کڵچدارئۆغڵو لە 22ی ئایاری 2010ەوە تا 8ی تشرینی دووەمی 2023 بە سەرۆکی گشتیی جەهەپە بەردەوام و لە هەڵبژاردنێکەوە بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە، ڕێژەی دەنگەکانی ئەو پارتە زیادی دەکرد کە لە 1923 لە لایەن موستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزرێندراوە، بەڵام هیچ کاتێک نەیتوانی ببێتە براوەی یەکەمی تورکیا.

کەچی هەر دوای هەڵبژاردنی ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی جەهەپە لە 8ی تشرینی دووەمی 2023 و لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە 31ی ئاداری 2024 ئەنجام درا، دوای تێپەڕینی نزیکەی نیو سەدە پارتەکەى ئەتاتورک بووە براوەی یەکەمی تورکیا و دوای نزیکەی چارەکە سەدەیەکیش پارتەکەی ئەردۆغان لە پارتی یەکەمەوە بووەوە بە پارتی دووەم.

لە سندقی دەنگدانەوە بۆ خۆپیشاندان و بایکۆتکردن

هەڵبژاردنەوەى ئوزگور بە سەرۆکى گشت جەهەپە، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى ناڕەزاییەکانى ئەو پارتە لەدژى دەستگیرکردنى ئەکرەم ئیماوئۆغڵو و خرۆشانى شارەکانی تورکیا جگە لە باکوری کوردستان، کە بەشێک لە چاودێران و شرۆڤەکاران تەواوی ئەو سەرکەوتنانە بۆ سیاسەتی ئۆزگور ئۆزەل دەگەڕێننەوە و دەڵێن، وێڕای ئەوەی جەهەپە پشتیوانی نێودەوڵەتیشی نییە، کەچی سازش ناکات و شەقامی بەدەستەوەیە. 

کاتێکیش ئۆزگور ئۆزەل داوای لە خەڵک کرد کاڵا و پێداویستی ئەو بڕاندانە بایکۆت بکەن کە لەو کەناڵانەوە ڕێکلامیان بۆ دەکرێت، ڕووماڵی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان ناکەن، خەڵکانێکی زۆر بە دەم داواکارییەکەیەوە هاتن و بە هۆی کاریگەری ئەم داواکارییەیش ترس لە دڵی دەسەڵاتدارانی تورکیا نیشت.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *