نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەدرێت

بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەدرێت

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، زەوی بەسەر هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا دابەش دەكرێت.

لە نووسراوەكەدا بە ژمارە (1188) لە ڕۆژی 7ی نیسانی 2025 هاتووە: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە مەرجێك پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت.

جێی باسە لە خشتەكەدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاری كراون كە هەزار و 628 فەرمانبەرن.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دوین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای دوینی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دیوین-ی بەسەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *