نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 262)

کوردستان

زۆر خواردنەوەی ئاو دوای رۆژوو شکاندن ئەم گرفتانەی لێدەکەوێتەوە

زۆر کەس دوای رۆژووشکاندن زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاودا دەکەن، بەبێ ئەوەی ئاگاداربن کە ئەم رەفتارە زیانی تەندروستی بۆیان دەبێت بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی “کونستلو” ئاماژەی بە زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو کردووە و رێنمایی داوە بەوەی لە یەك شوێندا بڕێکی زۆر نەخورێتەوە، چونکە ئەم گرفتە تەندروستییانەی لێدەبێتەوە: رشانەوە. – ئازاری توندی …

زیاتر بخوێنەوە

دوو ژن و سێ پیاو بە تۆمەتی تەقەکردن لە سەیران دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌دوو چالاكی‌ جیادا له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ ‌و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، له‌چالاكییه‌كدا دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان‌ ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارەکان. سه‌رئه‌نجام توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ …

زیاتر بخوێنەوە

تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دواخرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی ١٢ی ئامادەیی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزان دوادەخرێت. ئاماژەی بەوەشداوە، بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتە روو .

زیاتر بخوێنەوە

عەبدولڕەحمان کلۆ: پەکەکە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە دژی کوردستان بەکاردەهێندرێت

عەبدولڕحمان کلۆ، توێژەری کوردی رۆژئاوای کوردستان، راگەیاند: سەرکردەکانی پەکەکە بەردەوام جەخت لە بوونی پەیوەندیی حزبەکەیان لەگەڵ رژێمی سووریا، سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، دەکەنەوە و ئاماژەش بە پاراستنی سنوورەکانی تورکیا دەکەن. عەبدولڕەحمان کلۆ هەروەها رایگەیاند: راستییەک هەیە کە هەر کاتێک ناکۆکییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و …

زیاتر بخوێنەوە

بڕیاری نوێ لە نوسینگەی پارێزگای هەولێرەوە لەبارەی مانگی رەمەزانەوە..

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردار بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمیی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قایمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر”. کەمکردنەوەی دەوام بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە دەبێت: یەکەم: که‌مکردنه‌وه‌ی یه‌ک کاژێری ده‌وام، واته …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی کاتی دەوامی زانکۆکانەوە لە مانگی رەمەزاندا بڕیاری دەرکرد

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:- ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی– ەوە:وێڕای پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا …

زیاتر بخوێنەوە

بووجەیەكی تایبەت دابنكراو مانگانە بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكرێت

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایده‌كات، لەسەر بودجەی فریاکەوتنی عێراق بەردەوامین لەگفتوگۆ کە 25 ترلیۆن دینارە‌و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، ده‌شڵێت:”بەپێی ئەو بودجەیەی دانراوە، مانگانە بێ دواکەوتن بەشەخۆراک دەدرێت، نەک وەکو ئێستا بەدوو مانگ جارێک”. ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگەیاندووە:””ئێستا حکومەت بودجەیەکی بۆ پەرلەمان ڕەوانەکردووە کە بودجەی فریاکەوتنەو پشکی …

زیاتر بخوێنەوە

موژدەیەك بۆ شۆفێران.. ئەمریكا پاڵاوگەیەكی گەورەی بانزین لە ڕۆژانی ئایندە لە كوردستان دەكاتەوە

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، رای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌م زوانه‌ پڕۆژه‌یه‌كی پاڵاوتن و وه‌به‌رهێنانی به‌نزین به‌ كوالێتییه‌كی به‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێ.كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه‌، کونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕۆبەرت پەلەدینۆ، سەردانی پاڵاوگەی لانازی کرد بۆ بینینی پرۆسەی پلاتفۆرمی یەکەیی کۆمپانیای یۆپی هەنی وێڵ، کە یارمەتیی بەرهەمهێنانی بەنزین بە کوالێتییەکی …

زیاتر بخوێنەوە

تەرمی یەكێك لە گەنجەكانی چەمی خەمەڵوكەی ماوەت دۆزرایەوە

لە ڕۆژانی نەورۆز سێ گەنج لە چەمی خەمەڵوەكەی ماوەت بێ سەروشوێن بوون، باس لەوەدەكرێت لە ئێستەدا تیمەكانی گەڕان بەدووای تەرمەكاندا دۆزیبێتیانەوە. سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چركە ئاشكرای كرد:” تەرمی یەكێك لە سێ هاوڕێ ون بووەكەی چەمی خەمەڵوەكەی ماوەت دۆزراوەتەوە لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە. سەرچاوەكە وتیشی:” تیمەكان بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی …

زیاتر بخوێنەوە