نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 450)

کوردستان

قایمقامی شنگال: له‌ شنگال، په‌كه‌كه‌ ، زیندانى نهێنى دروست كردوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/11/2020، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال ڕاگەیاند: بڕیار بوو دواى ڕێككه‌وتنى نێوان حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ دواى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ زیاتر خه‌ڵك ئازار ده‌ده‌ن و جموجۆڵیان زیاتر كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، زیندانی نهێنییان دروست كردووە و خەڵك و منداڵان …

زیاتر بخوێنەوە

دكتۆر مەحموود عوسمان: تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتەكەی هەرێمی كوردستان، زیانگەیاندنە بە هاووڵاتیان و داوای لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد، دەست بۆ ئەم كارانە نەبەن

پاش ئەوەی لە ٢٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، پەكەكە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ بەندەری جەیهان لە توركیای كردە ئامانج و تەقاندییەوە، لە ئاستی جیاجیا سەركۆنە كرا و ڕەخنەی توندی لێگیرا. لەمبارەیەوە دكتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەدار و نوێنەری پێشووی كورد لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: ”هەندێك شت هەیە پێویستە پەكەكە نەیكات و …

زیاتر بخوێنەوە

پڕۆسه‌ى خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ڕاگیرا

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌ت هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌ى خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ڕاگیرا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/11/2020، د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ كه‌ناڵى (كوردستان24)ی ڕاگه‌یاندووه‌: “پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا 1/12/2020 ڕاده‌گیرێت”. باسى له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ بڕیارەكە سەرجەم قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییه‌كان دەگرێتەوە. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی …

زیاتر بخوێنەوە

محەممەد حاجی مەحموود: سیاسەتی ترەمپ و بایدین بەرامبەر بە کورد جیاوازە

 محەممەد حاجی مەحموود سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی ئەمریکا قسەی کرد و رایگەیاند، بابەتی هەڵبژاردن بووەتە شتێکی گرنگ و هەموو دونیا و زوومی کامێراکانیش چاوەڕێی ئەوەن کە بزانن دونیا چی لێدێت و هەڵبژاردنەکان بەرەو کوێ دەڕۆن. “ئێستا ئەمریکا و دونیاش بووەتە دوو بەشەوە، ناتوانین هیچ لەسەر ئەمریکا بڵێن، چونکە ئەمریکا لەم …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: گەنجان داهاتوومانن و هیوایەکی زۆرم پێیانە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی هەرێمی کوردستان توویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت کە”گەنجان داهاتوومانن و هیوایەکی زۆرم پێیان هەیە”. مەسرور بارزانی نووسیویەتی “گەنجان داھاتوومانن، و من کار دەکەم کە دەنگیان بیستراو بێت”. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتیشی”خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ گوێم لەم …

زیاتر بخوێنەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە. لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: دڵسۆزیی و خەمخۆری نەجمەدین کەریم بۆ خەڵک و دۆزی گەلی کوردستان هەرگیز لە یاد ناکرێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لەبارەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم رایگەیاندووە، “خەڵکی کوردستان زۆر بەداخن بۆ لەدەستدانی ئەم پێشمەرگە و سیاسەتڤانە نیشتمانپەروەرە”. ئەمڕۆ شەممە ٣١ی١٠ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “کۆچی دوایی هاوڕێم …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بۆ كۆچى دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بۆ كۆچى دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى شه‌رعیی كه‌ركووك بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/10/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی توركیا و یۆنان

ئەمشەوی هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی هاووڵاتییانی توركیا و یۆنان كرد بە هۆی ئەم بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ ناوچەكانی كەناراوی دەریای ئیجەی گرتەوە. مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی ناوچەكانی كەنار دەریای ئێجە دەكەن، نزای …

زیاتر بخوێنەوە

راگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمشەوی هەینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بە توندی کردەوەی تیرۆریستی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی سەرکۆنە كرد. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “رۆژی چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2020، بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە