گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌ت هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ڕاگیرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/11/2020، د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به كه‌ناڵى (كوردستان24)ی ڕاگه‌یاندووه: “پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا 1/12/2020 ڕاده‌گیرێت”.
باسى له‌وه‌ش كردووه، كه بڕیارەكە سەرجەم قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییه‌كان دەگرێتەوە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: “دوای ئەم مانگە جارێكی دیكە لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ ئەم مەبەستە كۆ دەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن لەبارەی دۆخەكە دەكات، ئەگەر ئەو كات دۆخەكە گونجاو بێت، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتەوە، ئەگەرنا بە داخراوی دەمێننەوە”.
پێشتر پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، له پۆله‌كانی 1 و 2ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ 12ی ئاماده‌یی له پۆله‌كان بوو، پۆله‌كانی دیكه له 3ی بنه‌ڕه‌تی تاكو 11ی ئاماده‌یی به شێوازی ئۆنلاین ده‌ستی پێكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا، بڕیار درا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگیرێت.