پاش ئەوەی لە ٢٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، پەكەكە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ بەندەری جەیهان لە توركیای كردە ئامانج و تەقاندییەوە، لە ئاستی جیاجیا سەركۆنە كرا و ڕەخنەی توندی لێگیرا.
لەمبارەیەوە دكتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەدار و نوێنەری پێشووی كورد لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: ”هەندێك شت هەیە پێویستە پەكەكە نەیكات و لەمبارەیەشەوە ئاگادارمان كردۆتەوە، بۆ نموونە نێنە نێو قەرەباڵغییەوە و نەبنە هۆی ئەوەی خەڵكی سڤیل ببنە قوربانی“.
ڕوونیشی كردەوە: ”تهقاندنهوهی بۆڕیی نهوت مهترسیداره، ئهم نهوته دهبێته پاره و پارهكەش دهدرێته خهڵک، لهبهر ئهوه پهکهک بێت یان غهیری پهکهکه، دهست بۆ ئهو كارە ببات، زهرهر بۆ هاووڵاتیان دەگەیەنێت و ناکرێت زیان لە هاووڵاتیان بدرێت“.
هیوای ئەوەشی خواست، ”پەكەكە دەست بۆ ئەم كارانە نەبەن“. جەختیشی كردەوە كە دەبێت پەكەكە لە دێهاتەكان نزیك نەبنەوە.
دووپاتیشی كردەوە كە هەر لایەنێك بۆڕییە نەوتەكەی تەقاندبێتەوە، ”شتێکی خراپه و کردهوهیهکه زیان له هاووڵاتیان دهدات“.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا تەقێندراوەتەوە. دواتریش هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە، لە راگەیاندراوێكدا بە فەرمی دانی بەوەدا نا كە چەكدارەكانیان لە ٢٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین، بۆڕییە نەوتەكەیان