ئەمڕۆ یەكشەممە 1/11/2020، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال ڕاگەیاند: بڕیار بوو دواى ڕێككه‌وتنى نێوان حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق په‌كه‌كه له شنگال بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه دواى ئه‌م ڕێككه‌وتنه زیاتر خه‌ڵك ئازار ده‌ده‌ن و جموجۆڵیان زیاتر كردووه و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، زیندانی نهێنییان دروست كردووە و خەڵك و منداڵان دەڕفێنن، ئەوان نابێت په‌یوه‌ندییان به ئیداره‌دانى شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌یەوە هه‌بێت، هێزێكى نایاسایین و “هه‌رچى ڕووبدات له شه‌نگال له ئه‌ستۆى په‌كه‌كه‌دایه”.
قایمقامى شه‌نگال ئەوەشی دەربڕی، كە په‌كه‌كه ڕێگره له‌وه‌ى كه خه‌ڵكی ئاواره‌بوو‌ى شنگال بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، له‌به‌ر بوونى هێزى په‌كه‌كەش هیچ ڕێكخراوێكى بیانى و مرۆیی سه‌ردانى شنگال ناكات، توركیاش به هۆى بوونى په‌كه‌كه له‌م ناوچانه، بۆدروومانى شنگال ده‌كات.