محەممەد حاجی مەحموود سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی ئەمریکا قسەی کرد و رایگەیاند،
بابەتی هەڵبژاردن بووەتە شتێکی گرنگ و هەموو دونیا و زوومی کامێراکانیش چاوەڕێی ئەوەن کە بزانن دونیا چی لێدێت و هەڵبژاردنەکان بەرەو کوێ دەڕۆن.
“ئێستا ئەمریکا و دونیاش بووەتە دوو بەشەوە، ناتوانین هیچ لەسەر ئەمریکا بڵێن، چونکە ئەمریکا لەم ناوچەیە دەوری هەیە.
من لە وتارێکیش وتومە و بە ئاشکراش دەیڵێم، مەرج نییە دوو خوولەکەی ترەمپ تەواوبێت، بەڵام سیاسەتی ترەمپ و بایدن بۆ کورد جیاوازە بەتایبەتی، ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ کوردا هەبێت من بە راشکاوی پشتگیری دەکەم.”