نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / زۆر خواردنی گوڵەبەڕۆژە زیانبەخشە

زۆر خواردنی گوڵەبەڕۆژە زیانبەخشە

گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروست نییە. تۆوی گوڵەبەڕۆژە یەكێكە لەم خۆراكانە. با سەرەتا بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟ كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی 800 كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە 40%ی پێویستی وزەی رۆژانە كە لە دەوری 2000 كالۆریدایە.

كەواتە رێژە بەرزەكەی وزە یەكێكە لە گرفتەكان كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام بە خۆراكێكی تەواو یان باڵانس دانانرێت، چونكە هێشتا چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ ماون كە لە گوڵەبەڕۆژەدا بەدی ناكرێن، وەكو ڤیتامین و ج ڤیتامین ك، بیتا كارۆتین و ماددە دژەئۆكسانەكانی تر، كەواتە ئەو 1200 كالۆرییەی كە ماوە پێویستە لەو خۆراكانە وەربگیرێت كە ئەو ماددە خۆراكییانە لەخۆدەگرن. خواردنی بڕی زۆر لە هەر جۆرێكی خۆراك هەتا ئەگەر بەهایەكی بەرزیشی هەبێت وەكو تۆوی گوڵەبەڕۆژە تەندروستی دەخاتە مەترسییەوە.

بذور دوار الشمس

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *