نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / کەلەمی مۆر چ سوودێکی بۆ مرۆڤ ھەیە

کەلەمی مۆر چ سوودێکی بۆ مرۆڤ ھەیە

کەلەمی مۆر یەکێکە لە بەرھەمە کشتوکاڵیەکان کە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش :
١.ریشاڵەکان :
یەک کوپ کەلەمی مۆر کە وورد کرابێت ، دوو گرام لە ریشالەکان لە خۆ دەگرێت واتا لە ٨% ئەو ریشالەی تێدایە کە پێویستە مرۆڤ بیخوات ، ھەروەھا کەلەمی مۆر رێگری لە کۆلیسترۆل دەکات بچێتە نێو خوێن و دەیمژێت و کار دەکات لەسەر دەردانی بۆ دەرەوەی لەش .
٢. کالۆری :
کەلەمی مۆر رێژەیەکی زۆر کەم لە کالۆری لە خۆ دەگرێت و لە ٩٠% کەلەم لە ئاو پێک دێت و یەک کوپ لە کەلەمی مۆر ٢٨ یەکەی کالۆری لە خۆ دەگرێت .
٣. ڤیتامین و کانزاکان :
کەلەمی مۆر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان ، یەک کوپ لە کەلەمی مۆر لە ٨٥ % پێداویستی مرۆڤ لە ڤیتامین سی دابین دەکات و لە ٢٠% ڤیتامین ئەی دابین دەکات و ئەم ڤیتامینانەش رێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات لەگەڵ نەخۆشی شەکرە و لاوازبوونی ئێسکەکان و جەڵتەی مێشک و بەردی گورچیلە .
٤. دژە ئۆکسیدە :
دژە ئۆکسید کار دەکات لەسەر نوێبوونەوەی خانە لە ناوچووەکان و بەمەش مرۆڤ زیاتر دوور دەکەوێتەوە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و پاڵەپەستۆی خوێن و شەکرە .
٥. ھێزی بەرگری لەش زیاد دەکات :
کەلەمی مۆر چەندین خەسڵەتی خۆراکی تەندروست لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەرە بۆ تەندروستیەکی باشتر بۆ مرۆڤ ، ھەروەھا کەلەمی مۆر پێویستە بۆ خۆراکی منداڵ و کار دەکات لەسەر بەھێزبوونی ھێزی بەرگری لەش و گەشەکردنێکی تەندروستی .

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *