![](https://www.chrka.net/ku/wp-content/uploads/2022/09/IMG_20220914_233357-1024x553.jpg)
بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، بەهۆی هەوڵی کوشتنەکەوە، چەند پاسەوانێکی پوتن دەستگیر کراون و چەند پاسەوانێکیش بێ سەرو شوێنن.
چەند میدییایەکی بەریتانی ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتن لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شوێنی حەوانەوەی، ئەمبولانسێک ڕێگە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڤلادمیر پوتن دەگرێت و ئۆتۆمبیلێک بۆمبێک هەڵدەدات بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی ڤلادمیر پوتنی تیدایە و بە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا دەتەقێتەوە.
بە گوێرەی کەناڵی “جەنەڕال ئێس ڤی ئاڕ” کە کەناڵیکی تەلەگرامە و زانیاری لە بارەی پوتن و کۆشکی کرملنەوە بڵاو دەکاتەوە، بەدەر لەو زانیارییانە، هەموو زانیارییەک دەربارەی هەوڵی کوشتنەکە شاراونەتەوە.
ڤلادمیر پوتن تا ئێستا لە چەندین هەوڵی کوشتن ڕزگاری بووە.