نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گۆڕان لە یەکێتیی توڕەیە و بەیانامەیەکی توندی دەرکرد

گۆڕان لە یەکێتیی توڕەیە و بەیانامەیەکی توندی دەرکرد

لە بەیاننامەیەکدا، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەکات، ئیدانەی ”رەفتارە نەشیاوەکە“ی هێزی کۆماندۆی یەكێتی بکات کە لە بەرامبەر پەرلەمانتارێكی فراکسیۆنەکەیان و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراوە.

فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا، رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەندامێکی فراکسیۆنەکەیان، لە کاری پیشەیی خۆی بەمەبەستی بەدواداچوون سەردانی مەرزی پەروێزخانی کردبوو، لەگەڵ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە گەڕانەوەیاندا تووشی گرفت بوون لەگەڵ هێزێک بەناوی (کۆماندۆ) و تیایدا هاتووە “ئێمە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرپرسیار دەکەین لە ئاستی پاراستنی ئەندامانی پەرلەمان و سەرکۆنەکردنی ئەو ڕەفتارە نەشیاو و نادروستە حزبییانەیەی بۆتە لەمپەر لە بەرامبەر بە دواداچوونی ئەرکی پەرلەمانی و بێ بەهاکردنی ڕۆڵی پەرلەمانتاران و بە کەمڕوانین لە بەهای پەرلەمان کە دەزگای شەرعی و هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستان و سەروەربونی یاسایە”.
هەر لەو راگەیەنراوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش کراوە، ”ڕاگەیەنراوەکەی ئەو ھێزە ئەوەندە ئاست نزمە لە رووی سیاسی و یاسایی و ئیدارییەوە، هی وەڵامدانەوە نییە، بەڵام ھاوڵاتییانی کوردستان مافی خۆیانە ئەوە بزانن کە ئەندامانی پەرلەمان پێویستییان بە ڕەزامەندی و مۆڵەت و نووسراو نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی پەرلەمانتاریی خۆیان و بەدواداچوون، پەرلەمانتار دوای ئەوەی خۆی ناساند و ناسنامەی پەرلەمانتاری پیشاندا، نابێت بپشکنرێت، نە خۆیان و نە ئۆتۆمبێلیان و نە ماڵیان، چونکە پارێزبەندییان ھەیە، ھەروەھا ناسنامەی پەرلەمانتار مۆڵەتە بۆ ھەڵگرتنی چەک“.
داواش دەکەن پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ”هەڵوێستی جدییان هەبێت، پێویستە ڕێز لە دامەزراوەی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بگیرێت“.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *