نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ەسرور بارزانی: هەنگاو بۆ پڕۆژەی دیکە دەهاوێژین

ەسرور بارزانی: هەنگاو بۆ پڕۆژەی دیکە دەهاوێژین

مەسرور بارزانی رایدەگەیەنێت، ناوچەی سۆران لە رووی گەشتوگوزارەوە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشە و لە داهاتوودا وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیان هەیە گرنگی زیاتری پێبدەن و دەشڵێت: هەنگاو بۆ پڕۆژەی دیکە دەهاوێژین.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان، رایگەیاند: “خۆم زۆر بە خۆشحاڵ و بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لێرە جارێکی تر ئامادەین بۆ ئەوەی بەشداری بکەین لە دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی شەقامی سەرەکی و ستراتیژی خەلیفان – سپیلک، کە بەشێکە لەو بەرنامانەی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی رێگاوبان لە هەموو هەرێمی کوردستان، جێی خۆیەتی لێرە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەم بۆ ساڵیادی دامەزراندن و ئەو بڕیارەی دامان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرەکان، خەڵکی دەڤەری سۆران، لە خۆمان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: “دیارە دەستکەوتەکانی ئەم دەڤەرە لەماوەی ساڵی رابردوو بەرچاون، هیوادارم دەستکەوتی زیاتریش لە ساڵانی داهاتوو بۆ خەڵکی ئەم دەڤەرە بێنەدی، ئێمەش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیان دەکەین”.

مەسرور بارزانی، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، رایگەیاند: “دەستخۆشی لە کۆمپانیای کاڤین گرووپ دەکەم بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، کە پێشتریش چەندین پڕۆژەی زۆر باش و ستراتیژیان بە کوالیتی باش و بەرز جێبەجێکردووە، ئێستاش دەمانەوێت ئەم پڕۆژەیە بە کوالیتی باش کە بگونجێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان جێبەجێ بکرێت، لێرە داوا لە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی ئەو دەڤەرە دەکەم رەچاوی ئەوە بکەن، ئەو شوێنە قەدەغە کراوانەی لە کەناری شەقامەکان هەن، زێدەڕۆییان نەکرێتە سەر ئەمە بۆ سەلامەتی خۆتان باشترە، هەروەها بۆ جوانی و سرووشتی شارەکە و وڵاتەکەشمان باشترە، هیوادارم ئەمە لەبەرچاو بگیرێت و فەرمانبەرانی حکومەتیش بەدواداچوون بکەن، وەکچۆن لە رێنماییەکاندا هاتوون بەوشێوەیە پارێزراوبن”.

سەرۆکی حکومەت، داواشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شوفێران کرد، کە هاتووچۆ بە شەقامەکان بەتایبەتی دووسایدەکان دەکەن، رێنماییەکانی هاتووچۆ لەبەرچاوبگرن. راشیگەیاند: “لە چوارچێوەی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گرنگیەکی زۆرمان بە دروستکردنی رێگاوبان داوە وەک ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، لە هەموو ناوچەکان ئەم جۆرە پڕۆژانەمان جێبەجێکردووە و بەرنامەشمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی زیاتر، هەر لەم دەڤەرە چەندین پڕۆژەی دیکەمان هەیە بۆ سیدەکان (برادۆست) و ناوچەی بارزان و قەزای مێرگەسۆر، هەروەها بۆ بە جووتسایدکردنی رێگای هامڵتۆن، ئەمانە هەموو بەرنامەن قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێن”.

مەسرور بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو: “ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی زۆر تایبەتە لەوەی چ لەکاتی بەرگریکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان قوربانی زۆریداوە، چ لە رووی جوانی سرووشتی خۆی ناوچەیەکی زۆر دڵگیر و سەرنجڕاکێشە، لەبەر ئەوەش بەرنامەی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی لە رووی گەشتوگوازییەوە گرنگی زیاتر بەو ناوچەیە بدەین، بۆ ئەوەی لەو رووەوە بکرێت بە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشتر و گەشتیاران لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەش بێن سەردانی ئەم ناوچەیە بکەن”.

مەسرور بارزانی، هیواشی خواست پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان، لەکاتی خۆی و زووتریش جێبەجێ بکرێت و گوتی: “هەنگاو بۆ پڕۆژەی دیکە دەهاوێژین”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *