سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لەبارەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم رایگەیاندووە، “خەڵکی کوردستان زۆر بەداخن بۆ لەدەستدانی ئەم پێشمەرگە و سیاسەتڤانە نیشتمانپەروەرە”.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی١٠ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “کۆچی دوایی هاوڕێم د. نەجمەدین کەریم خەمباری کردم، خەڵکی کوردستان زۆر بەداخن بۆ لەدەستدانی ئەم پێشمەرگە و سیاسەتڤانە نیشتمانپەروەرە”.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، “دڵسۆزیی و خەمخۆری ئەو بۆ خەڵک و دۆزی گەلی کوردستان، هەرگیز لە یاد ناکرێت”.