![](https://www.chrka.net/ku/wp-content/uploads/2022/07/fc252a1f4cb5be3b1f2408bc837c0d59_XL.jpg)
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سهر زاخۆ و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیاین بۆ سهر هەرێمی کوردستان.
ههروهها ئهو گوتهبێژه راشیگەیاند، هێرشەکان خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، و ئیدانەی دەکەین و چونكه پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراقە و پێویستە رێزی لێبگیرێت.
پرایس ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.