سەرۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ئه‌مڕۆی زاخۆ تویتێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا گوتی: “هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان” .
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا، کە چەندین کەسی سڤیڵ بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، “وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ قسەم کردووە، بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان و ئەو خێزانانەی ئازیزەکانیان لەدەستداوە، ئەنجامی بدەن”
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیڵ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت، ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان”.
ده‌شڵێت: “هەرێمی کوردستان، بەردەوام راکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت”.