نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە شارەدێی بەحرکە لە هەولێر دەستبەسەر کریستاڵ و حەشیش و جامایکادا گیرا

لە شارەدێی بەحرکە لە هەولێر دەستبەسەر کریستاڵ و حەشیش و جامایکادا گیرا

لە راگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ (21ی تەممووزی 2022)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، توانیویانە لە شارۆچکەی بەحرکە دەستبگرن بەسەر ماددە هۆشبەرەکاندا.

هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستیگرتووە بەسەر شەش شیت حەبی هۆشبەردا، کە لە جۆری ترامادۆڵ بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە لەسەر دۆسیەکە، سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (س ـ ف ـ ب) و (ب ـ ب ـ ع) و (ڕـ ش ـ ق) کە بارزگانیان بە ماددەکان کردووە و بڵاویان کردوونەتەوە لە سنووری پارێزگای هەولێردا، بۆیە دۆسیەیان بۆکراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

ماددە هۆشبەرەکان، دەبنە هۆی لەهۆشخۆچوون و دابڕانی مرۆڤ لە ژینگەی سرووشتی خۆی، لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانیدا مرۆڤ ئالوودە و ژەهراوی دەبێت، ئەو ماددانە لە رێگەی دەم، دەرزی، بۆنکردن و هەڵمژینی دووکەڵەکەیەوە، دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەست و دەمار دروستدەکات.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *