نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەفغانستان؛ بڕیاری پۆشینی نیقاب بۆ بێژەر و پێشکەشکارە تەلەفیزیۆنییەکان چوە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەفغانستان؛ بڕیاری پۆشینی نیقاب بۆ بێژەر و پێشکەشکارە تەلەفیزیۆنییەکان چوە بواری جێبەجێکردنەوە

حکومەتی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بڕیاری پۆشینی نیقاب بۆ بێژەر و پێشکەشکارە ژنەکانی تەلەفزیۆنەکان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەموان پابەندن بە بڕیارەکەوە.

لەدوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو، وەزارەتی راگەیاندن و رۆشنبیری ئەفغانستان رایگەیاند، پێویستە سەرجەم بێژە و پێشکەشکاری کەناڵەکانی وڵاتەکە بە نیقابەوە بچنە سەر شاشەکان، ئەمڕۆ بڕیارەکە لەسەرجەم کەناڵەکانی ئەو وڵاتە چوە بواری جێبەجێکردنەوە و بێژەرو پێشکەشکارەکان بە نیقابەوە دەرکەوتن.

پێشتر وەزارەتی راگەیاندن و رۆشنبیری رایگەیاندبو، بڕیارەکە شایەنی هیچ گفتوگۆیەک نییە، وەزارەتی فەرمان بە چاک و نەهی لە خراپەی راسپاردبو بۆ بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

لەوچوارچێوەیەشدا سۆنیا نیازی، بێژەری کەناڵی تولوتی هەواڵی رایگەیاند،” ئەمە تەنها کلتورێکی دەرەکییە، سەپێندراوە بەسەرماندا، لە ناچارمان دەکات نیقاب بکەین، ئەمەش لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەدا کێشەمان بۆ دروست دەکات”.

لای خۆشییەوە بەرپرسێکی راگەیاندنی ناوخۆیی باسیلەوەکردوە، بەهۆی ترس لە تۆڵەی دەسەڵاتدارانی تاڵیبان راگەیاندنەکان ئەمڕۆ پابەندبونی خۆیان  بە بڕیارەکەوە راگەیاندوە.

لەماوەی دەسەڵاتی تاڵیبان لە(1996-2001) کۆتی زۆر بەسەر ژنانی ئەفغانستاندا سەپێندرابو بە ناچارکردنیان بە پۆشینی پۆشاکی تەواو داپۆشراو و رێگریکردن لێیان لە بەشداریکردن لە ژیانی گشتی و فێربوندا.

لە مانگی ئابی ئەمساڵیش لەدوای گرتنەوەی دەسەڵات رایانگەیاند کۆت و بەندەکان کەمدەکەنەوە بە تایبەت لە مەسەلەی

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *