نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەفین دزەیی:مەسرور بارزانی لەگەڵ سەکردەکانی جیهان دیداری دەبێت

سەفین دزەیی:مەسرور بارزانی لەگەڵ سەکردەکانی جیهان دیداری دەبێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوشانی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیھان لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس بەشدار دەبێت، کە چەندین دیداری گرینگی لەگەڵ سەرکردە و وەزیری وڵاتانی بەشداربوو دەبێت.

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند: “کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس یەکێکە لە کۆڕبەندە گرینگە جیھانییەکان، سەرکردە سیاسی و ئابووری و نێودەوڵەتیەکان بەشدار دەبن، بەشی زۆری پانێڵەکان لەسەر بابەتی ڕۆژە، بەتایبەتی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ئارادایە، دوای کۆرۆنا ئابووری جیھان بە چۆن دۆخێکدا دەڕوات و کاریگەری لەسەر ئابووری جیھانی چی بووە، کاریگەری دۆخی ڕووسیا و ئۆکرانیا، دیدی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئاسایش، گفتوگۆ لەبارەوە دەکرێن”.

سەفین دزەیی دەڵێ: “چەندین پانێڵی جیا جیا لەسەر تەوەری جیا ئامادەکراوە، ئەو سەرکردانەی کاریگەریان ھەیە لەسەر بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە ڕووی سیاسی و ئابووری دید و بۆچوونی خۆیان دەخەنە بەرچاو”.

ناوبراو وتیشی: “بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوو بێگومان لەو جۆرە کۆڕبەندانە گرینگی خۆی ھەیە، کوردستان بەشێکە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕووی ئابووری، سیاسی و ئاسایش، ھەروەھا توانیویەتی لەسەر نەخشەی ناوچەکە کاریگەری ھەبێت، ڕاستە دەوڵەتێکی سەربەخۆ نییە و قەوارەیەکە و بەشێکە لە عێراق بەڵام کاریگەری ھەبووە”.

ھاوکات دەڵێت: “بانگھێشتکردنی شاندی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان بەومانایە دێت دەتوانێت لەو کۆڕبەندە جیھانیانە بەشداربێت و کاریگەری خۆی ھەبێت و دید و بۆچوونی خۆی پێشکەش بکات”.

“دەرفەتێکە ڕەنگە لە ماوەی رابردوو بۆی نەڕەخسابێت لە ئاستی نێودەوڵەتی ئەو جۆرە بەشداربوونەی نەبووبێت، ئێستا ئەو بەشداربوونە بەشداربوونێکی بەرچاوە لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەدا، کۆمەڵێک دیدار لە نێوان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرکردە و وەزیر و خەڵکانی تر لە ئابووری و سیاسی و کۆبوونەوەی دوو قۆڵیان دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندی کوردستان و ئەو وڵاتانە، ھەروەھا دەرفەتێکی باشە پەرە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان بدەین، سەفین دزەیی وای گوت”.

زیاتر وتی: “لە پانێڵەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دید و بۆچوونی خۆیی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئەو تەوەرە دیاریکراوانە دەخاتە بەرچاوی ئامادەبووان”.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *