نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 419)

کوردستان

سلێمانی..زه‌وی ته‌نها به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی یه‌كێتیی دراوه‌ ڕۆژنامه‌نوسانی تر پشتگوێ خراون

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی نیسانی 2021، لە سلێمانی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و داوای وەرگرتنی زەوییان کرد، کە ماوەی 12 ساڵە فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە و هێشتا زەویان وەرنەگرتووە. کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوڕدستان ڕاگەیاند، لە رابردوودا لە سنووری لقی سلێمانی زیاتر لە 500 پارچە زەوی بەسەر ڕۆژنامەنووسان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد. باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەولێری کرد و پشتگیریی هاوپەیمانانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

باوكی ئامانج بابانی له‌ ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات

باوكی یەكێك لەو ڕۆژنامەنووسانەی لە شاری سلێمانیدا كوژرا و كەیسەكەشی لە لایەن دادگاوە پێش كۆتاییهاتنی تەواوەتیی لێكۆڵینەوەكان داخرا، داوا دەكات لە ڕۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا راستیی كەیسی كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت.محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی، ئەو ڕۆژنامەنووسەی لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەگەر ئێستا مام جەلال لە ژیاندا بوایە پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو

سەركردەیەكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە حزبەكەی دەكات، ڕێز لەو كەسانە بگرێت كە ”ڕۆژێک لە ڕۆژان لە شاخ خەباتیان بۆ یەکێتی کردووە و ماندوو بوون”. ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەگەر مام جەلال ئێستا لە ژیاندا بوایە، پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو.محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: …

زیاتر بخوێنەوە

ئاسایشی شاره‌زوور له‌ژێرفشاردا سكاڵا به‌ باوكی دوو مێرد منداڵه‌كه‌ ده‌كێشێته‌وه‌

چالاكێكی مەدەنی ئاشكرای كرد، لە ژێر فشار و هەڕەشەی ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەو باوكەی دوو كوڕی لە تەمەنی مێردمنداڵیدا لە لایەن ئاسایشەوە ئەشكەنجە درابوون، ناچار كراوە سكاڵاكەی بكشێنێتەوە.ئومێد عەبدوڵا، چالاكی مەدەنی و ئاگادار لە كەیسەكە ،ڕاگەیاند، ئاسایشی یەکێتی بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ بوونی بەڵگەی دیار، دوو مێردمنداڵی بێتاوانی …

زیاتر بخوێنەوە

داعشه‌كان له‌ كوردستان دادگای ده‌كرێن

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، “لەگەڵ تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش ئاڵوگۆڕی تواناکان لەسەر ئاستی دام و دەزگاکانی حکومەت و دامەزراندنی چەند ناوەندێک دەبێت”. رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، باسیلەوەشکرد، ناوەندێکی گرنگی وەک ئەرشیفکردن بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو زانیاری …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری کارەبای عێراق كرد و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان كرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای حکوومەتی فیدراڵی کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی

بەبۆنەی (١٢٣)مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) پیرۆزبایی لە میدیاکارانی کوردستان و هۆگرانی پێشخستنی بواری رۆژنامەنووسی و ڕادەربڕین دەکەین. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەست کردن بە گرنگیی کاری رۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی شەفافییەتی زیاتر لە راپەراندنی کاروبارەکانی دا، ئەرکی خۆی بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەکی لەبار و داکۆکیکار …

زیاتر بخوێنەوە

قوباد تاڵه‌بانی: تاكو من له‌ حكومه‌تبم نایه‌ڵم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ بگۆڕن، گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ ئاشكراده‌بێت

كێشه‌ و گه‌نده‌ڵی دكتۆر ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكان كه‌رتی گشتی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی داته‌پیووه‌، دكتۆره‌یه‌ك ده‌ڵێ، قوباد تاڵه‌بانی به‌ دكتۆر ئازاد وتووه‌ تاكومن له‌ حكومه‌تبم نایه‌ڵم بت گۆڕن. دكتۆره‌ باخان تاڵه‌بانی پزیشك له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ چركه‌ی ڕاگه‌یاند، ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌نده‌ڵه‌ و …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لاهوور جه‌نگی به‌پاره‌ی دزراو له‌ ڕێگه‌ی كۆیله‌كانی هێرشمان ده‌كاته‌سه‌ر

ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای دەگەیەنێت كە میدیا و پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگی هێرش دەكەنە سەر گۆڕان و نایشارێتەوە كە ئەو هێرشانە ئەنجامیان نابێت.ته‌حسین برایم قادر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگەیاند: ”ئێمە لە حكوومەت ویستی چاكسازیمان هەبووە،‌ چاکسازیش پشوودریژی و هیلاكبوونیشی ده‌وێت، له‌و باره‌شه‌وه‌ هه‌نگاو نراوه‌، له …

زیاتر بخوێنەوە