چالاكێكی مەدەنی ئاشكرای كرد، لە ژێر فشار و هەڕەشەی ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەو باوكەی دوو كوڕی لە تەمەنی مێردمنداڵیدا لە لایەن ئاسایشەوە ئەشكەنجە درابوون، ناچار كراوە سكاڵاكەی بكشێنێتەوە.
ئومێد عەبدوڵا، چالاكی مەدەنی و ئاگادار لە كەیسەكە ،ڕاگەیاند، ئاسایشی یەکێتی بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ بوونی بەڵگەی دیار، دوو مێردمنداڵی بێتاوانی لە سنووری ھەڵەبجەی تازە دەستگیر كردووە و دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆری دوو مێردمنداڵەکە، دەرکەوتوە کە ھیچ تاوانێکیان لەسەر نییە و بەبێ تاوان دەستگیرکراون.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”باوکی دوو مێردمنداڵەکە سکاڵای یاسایی لە دژی ئاسایشی یەکێتی تۆمار کردبوو، چونکە ناھەقییەکی گەورەیان بەرامبەر بەو منداڵانە کردووە و بە شێوازی توند ئەشکەنجەی جەستەیی ئەو منداڵانە دراون، بەڵام لەژێر ھەڕەشە و فشاری بەرپرسانی ئاسایشەوە، داوا لە باوکی دوو مێردمنداڵەکە کراوە کە سکاڵاکەی بکشێنێتەوە“.
ئومێد عەبدوڵا ئەو ڕەفتارەی ئاسایشی یەكێتی بە جێگەی شەرم دەزانێت و دەپرسێت ئاخۆ ئەگەر لەسەر تۆمەتێكی بچووك كە تەنانەت یەكلاش نەكراوەتەوە، بەم شێوەیە ئەشكەنجەی دوو مێردمنداڵ بدەن، دەبێت لەسەر تۆمەتی گەورە و سیاسی چی بكەن؟ گوتیشی: ”تەنانەت ئەگەر منداڵ تاوانێکیشی کردبێت، دەزگای ئەمنی مافی ئەوەی نییە، ئازاری جەستەیی و مامەڵەی توندوتیژ بەرامبەر بە منداڵ بكات، چونکە ئەوانە منداڵن و تەمەنی یاساییان تەواو نەکردووە، هەرچەندە ئەشكەنجەدان رێپێدراو نییە بەرامبەر بەوانەش كە تەمەنی یاساییان تەواو كردووە“.
ئەو چالاكە مەدەنییە ئەوەشی دركاند كە ”جگە لەوەی دوو مێردمنداڵەكە ئەشكەنجە دراون، ھەڕەشە لە باوکیشیان کراوە بۆ ئەوەی سکاڵاکەی بکشێنێتەوە، ئەمەش دەبێت بە دووەم تاوان كە بەرامبەریان بكرێت“.
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی شارهزوور لهژێرفشاردا سكاڵا به باوكی دوو مێرد منداڵهكه دهكێشێتهوه
بەپەلە
مهسرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خهبات و داكۆكیكردن له مامۆستایانی ههیه
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـهمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه …